رووداوێکی هاتوچۆ لە دیاربەکر: کەسێک گیانی لەدەستدا
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە ناوچەی کایاپناری دیاربەکر کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی زانیارییەکان، ماتۆرسیکلێتێک لە هاوڵاتیێکی پیادە کەوت کە لە رێگاکە تێدەپەڕی.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢ کەسی سواری ماتۆرسیکلێتێکە بریندار بوون و پیادەیەک بە سەختی بریندار بوو.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس رەوانەی ناوچەکە کران.
بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە و هاوڵاتیە پیادەیە کە بە سەختی بریندار بوبوو لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستی پێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.